دوو شوێنی دیكه له هه‌ولێر كه‌ره‌نتین كران
دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه‌ره‌نتین كران.
وه‌ك له راگهیهنراوهكه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه یه‌كێكیان دادوه‌ره له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمییز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ره له دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆیه بڕیار درا به كه‌ره‌نتینكردنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمییز) و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له رێكه‌وتی 14/6/2020 بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا ده‌كرێت هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌م تووشبووانی كۆرۆنا ده‌خوازێت و خوازیاره هاووڵاتیان پارێزراو بن.