400 ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بۆ چوار وڵاتی ئەوروپی دروستدەکرێت

رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانیی دروستکردنی دەرمان واژۆکردووە

K24 - هەولێر

ئەسترا زێنیکا پڵەس، کۆمپانیایەکی بەریتانیی تایبەت بە دروستکردنی دەرمان، رێککەوتنێکی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا واژۆکرد بۆ دابینکردنی 400 ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا.

کۆمپانیاکە رۆژی شەممە، (13-6-2020) رایگەیاند بەپێی رێککەوتنەکە 400 ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا کە لە زانکۆی ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێدراوە، دابیندەکرێت و لەماوەی ئەو پەتا جیهانییە، بەبێ قازانج بڵاویدەکەنەوە.

ئەمە یەکەم رێککەوتنی هاوشێوەیە لەلایەن هاوپەیمانیی گشتیی ڤاکسینەکانی ئەوروپا (IVA)، کە گرووپێکە پێکدێت لە: فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا و کۆمپانیایەکی دەرمان واژۆدەکرێت. ئەو هاوپەیمانییە ئامانجییەتی ڤاکسین بۆ هەموو هاووڵاتیانی ئەندام لەو گرووپە دەستەبەر بکات.

پاسکال سۆریۆ، بەڕێوەبەری گشتیی هاوپەیمانییەکە رایگەیاند "ئەو رێککەوتنە دڵنیایی دەدات، کە ملیۆنان ئەوروپی ئەو ڤاکسینەیان پێدەگات. بەدڵنیاییەوە ئەگەر ڤاکسینەکە کاری خۆی بکات. لە کۆتایی ئەم هاوینە دەزانین".

لە گوتەکانیدا بۆ رۆژنامەڤانان، پاسکال ئاماژە بەوەش دەکات "هیوایەکی باشم هەیە ئەو ڤاکسینە کاردەکات، ئەو هیوایەشم لەسەر بنەمای داتا سەرەتاییەکان هەڵچنیوە".

بەپێی سەرچاوەیەکی رۆیتەرز لە وەزارەتی تەندروستیی ئیتاڵیا "هەرچوار وڵاتە ئەوروپییەکە پارەی دابینکردنی ڤاکسینەکە بۆ هاووڵاتییانیان دەدەن، بەڵام بڕی پارەکە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.

هەریەک لە وڵاتانی: چین، بەرازیل، ژاپۆن و رووسیاش ویستی خۆیان بۆ دابینکردنی ئەو ڤاکسینە دەربڕیوە.

سۆریۆ هەروەها دەڵێ "ئاژانسی چاودێریی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی بەریتانیا (MHRA) رازیبووە بە دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە، ئەنجامەکەش دەریخستووە ئەو ڤاکسینە کاریگەر و سەلامەتە".