ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ: یەدەگی زێڕی سووریا 25.8 تۆنە

سەرچاوەیەکی بازرگانی و سێ سەرچاوەی دیکە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، خەزێنەکانی بانکی ناوەندیی سووریا، وێڕای ئەو ناسەقامگیرییەی دیمەشقی پایتەختی گرتەوە، بێ زیان بووە.
باسل حەماوی، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، دەستەڵاتداران پیشتڕاستیان کردووەتەوە، هەندێک پارە لە باڵەخانەی بانکی ناوەندیی دزراوە، بەڵام دەست لە خەزێنە سەرەکییەکانی بانکەکە نەدراوە، هاوکات لە کاتێکدا ڕوون نەبووەتە چەند پارە لە خەزێنەکاندا هەڵگیراوە، بەڵام ڕادەستی حکوومەتی نوێ کراوەتەوە.
دوو سەرچاوەی دیکە لە بانکی ناوەندیی وڵاتەکە ڕایانگەیاندووە، خەزێنەکان سەلامەتن، سەرچاوەیەکی دیکەی نزیک لە دهستهی تهحریر شام کە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی کۆبووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە: سەرجەم یەدەگەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.
هەرچەندە، بانکی ناوەندیی سووریا زیاتر لە 10 ساڵە ئامارەکانی پەیوەست بە یەدەگی بڵاو نەکردنووەتەوە بۆیە ڕوون نییە چەند زێڕی لەژێر دەستە. بەڵام بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجوومەنی جیهانیی زێر، کە بەدواداچوون بۆ هەڵگرتنی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکان دەکات، بانکی ناوەندیی سووریا لە مانگی حوزەیرانی 2011دا 12%ـی یەدەگی ئەو کانزای بە نرخەی لەبەردەستدا بووە کە دەکاتە 25.8 تۆن زێڕ.