ڤینسیۆس خەونەكەی هاتە دی

براوەی خەڵاتەكانی زە بێست ئاشكرا بوون

ڤینسیۆس، فلۆرێنتینۆ پێرێز، ئینفانتینۆ و ئانچیلۆتی. دەوحە - 17 دێسێمبەری 2024
ڤینسیۆس، فلۆرێنتینۆ پێرێز، ئینفانتینۆ و ئانچیلۆتی. دەوحە - 17 دێسێمبەری 2024

لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕێوڕەسمی باشترینەکانی فیفا بۆ ساڵی 2024 بەڕێوەچوو، ئەندامانی یانەی ریال مەدرید بەشداری رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكانی زە بێست بوون، ڤینیسیۆس خەڵاتی باشترین یاریزان و ئانچێلۆتی، خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵی بەدەستهێنا، لەسەر ئاستی خانمانیش ئایتانا بۆماتی خانمە یاریزانی بارسێلۆنا خەڵاتی باشترین یاریزانی بردەوە.
ڤینیسیۆس جونیۆر دواجار خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا و گەیشتە خەونەکەی، خەڵاتەکەش لەلایەن جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا پێشکەشی کرا.
لەسەر ئاستی خانمانیش، ئایتانا بۆماتی خانمە یاریزانی یانەی بارسێلۆنا و براوەی دوو خەڵاتی باڵۆن دۆر، توانی خەڵاتی زە بێست وەکو باشترین یاریزانی ئافرەت بۆ ساڵی 2024 بباتەوە، بۆماتی یەکەمجارە خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا دەباتەوە.
ئارسن ڤینگەری فەڕەنسیش ناوی باشترین راهێنەری ساڵی 2024 ئاشکرا كرد و کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، توانی خەڵاتی خەڵاتەكە بباتەوە.
ئێما هایس خانمە راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئەمریکا، هاوشێوەی باڵۆن دۆر، لە ڕێوڕەسمی زە بێست توانی، خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵی 2024 لەسەر ئاستی خانمان بباتەوە.
ئالێخاندرۆ گارناچۆ هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد، خەڵاتی پوشکاشی وەکو جوانترین گۆڵی ساڵی 2024 بردەوە، یاریزانە ئارجێنتیانییەکە لە یاری یانەکەی وەرزی رابردوو بەرامبەر ئێڤەرتۆن، توانی بە دەبل کیک گۆڵێكی ناوازە و جیهانی بكات.
خەڵاتی مارتا بۆ جوانترین گۆڵی ساڵی 2024 لەسەر ئاستی خانمان، پێشکەش بە مارتا خانمە یاریزانی بەڕازیلی کرا، ئەو خانمە یاریزانە لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هیندوراس تۆمار کرد.

 

 
Fly Erbil Advertisment