هێمن ههورامی: بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانی ناوچە كوردستانیهكان دەخەینە ئەستۆی هێزە عێراقییەکان
"پێوستە بەپەلە کۆتایی بەخەم و ئێش و ئازارهی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان بهێندرێت"
K24- ههولێر:
له پهیامێكدا هێمن ههورامی، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان هێرشهكهی شهوی رابردووی سهر گوندهكانی دارا و مێخاس له سنووری قهزای خانهقین ئیدانه كرد و دووپاتی كردهوه، "بهرپرسیارێتی پاراستنی سهروماڵی هاووڵاتیان له ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم دهخهینه ئهستۆی هێزه عێراقییهكان".
له پهیامهكهی هێمن ههورامیدا هاتووه، "بەداخەوە جارێکی دیکە گوێبیستی هێرشی تیرۆریستە تاریکپەرستەکانی داعش بووینەوە بۆ سەر خەڵکی سڤیل و بێدەرەتانی گوندەکانی (دارا) و (مێخاس)ى سەر بەقەزای خانەقین، كه بههۆیهوه ژمارەیەك خوشك و برای کاکەیی شەهید بوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوادارین خوێنی بەناحەق رژاوی شەهیدەکان ببێتە مایەی چارەسەری دۆخی ناوچەکەیان، ئەو هێرشە درێژکراوەی زنجیرەیەك هێرشی دیکەی تیرۆریستانە بۆ سەر خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان".
ههروهها نووسیویهتی، "بڕیاربوو پاڵپشت بە مادە 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لەسەر داوای هەردوو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان و لیژنەی پێشمەرگە بۆ دۆخی ناوچە کوردستانییەکان کۆبوونەوەی پەرلەمان بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار ئەنجام بدەن، بەڵام بەهۆی دۆخی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا، دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵدەدەین لە ئایندەیەکی نزیك دانیشتنێکی تایبەت بەدۆخی ناوچە کوردستانییەکان و چەندین بابەتی گرنگ کە رووبەڕووی هەرێمەکەمان بووەتەوە ئەنجام بدەین، داواکارین پەلە بکرێت لەچارەسەری دۆخی ناوچە کوردستانییەکان و بەڕێوەبردنی دۆسییەی ئەمنیی ناوچەکە بەهاوبەشی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و پەلە بکەن لەجێبەجێکردنی میکانیزمی جێگیرکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، هاوکات بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەرووماڵی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە دەخەینە ئەستۆی هێزە عێراقییەکان.
پێوستە بەپەلە کۆتایی بەخەم و ئێش و ئازاری خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان بهێندرێت، کە چەندین دەیەیە قوربانیی دەستی رەفتارو نادادیی شۆفینی و توندڕەوەکانن.
H.B