دوو سیناتۆری ئەمەریکا بۆ تورکیا: هێرش بکەیتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، سزات دەدەین

وێنەیەکی تێکەڵاو لە ئاڵائ ئەمەریکا و تورکیا
وێنەیەکی تێکەڵاو لە ئاڵائ ئەمەریکا و تورکیا

دوو سیناتۆری ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لیندسی گراهام لە کۆمارییەکان؛ هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن ئەگەر ئاگربەست لەگەڵ کوردەکانی سووریا ڕانەگەیەنێت و پێشنیازی ناوچەی لە چەک داماڵراو قبووڵ نەکات.

لەم بارەیەوە لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سیناتۆر، کریس ڤان هۆڵین و لیندسی گراهام نووسیویانە: "ئەم هەفتەیە پرۆژە یاسایەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا ئامادە دەکەین، ئەگەر ئەنقەرە پێشنیازی ئاگربەستی ئەمەریکا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕانەگەیەنێت و پێشنیازی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ئەو هێزە بۆ دروستکردنی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبووڵ نەکات."