نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 280 ملیۆن کۆچبەر لە جیهان هەن

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی کۆچبەرانە و بەگوێرەی دواین راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 280 ملیۆن کۆچبەر لە تەواوی جیهان هەن.

 لە کۆی گشتیی ژمارەی کۆچبەران، شەش ملیۆنیان پەنابەری سوورین؛ دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا داوا لە هاووڵاتیانی سووریا دەکەن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

 نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لە شەش مانگی سەرەتای 2025 ملیۆنێک پەنابەری سووری بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچیش ئـاماژە بەوە دەدات، تاوەکوو دۆخی سووریا تەواو ئاسایی نەبێتەوە، پێشنیازی گەڕانەوەی پەنابەران ناکەن.

ڕۆژی جیهانیی کۆچبەران لە ڕێککەوتی 04-12-2000 بۆ جاری یەکەم لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کرا. 

نەتەوە یەکگرتووەکان، دروشمی ئەمساڵی ئەو ڕۆژەی کردووەتە "ڕێزگرتن لە مافی کۆچبەران و بەشداریپێکردنیان" و دەڵێت، ئامانج لێی:

- پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.

- چارەکردنی پرسی کۆچ.

- پشتیوانیی لە رێڕەوێکی سەلامەت بۆ کۆچ.

- بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لە ئاڵنگارییەکانی کۆچی نێودەوڵەتی.