كاكه‌ییه‌كان داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كه‌ن
داوا له هۆزه عه‌ره‌به هاوسنوورهكانیشیان ده‌كه‌ن پشتگیری‌یان بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
هۆزی كاكه‌ییه‌كان داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق ده‌كات، راسته‌وخۆ بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی پارێزگاكانی دیاله، كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم" كه كاكه‌ییه‌كانی لێ نیشته‌جێن و سنوورێك بۆ هێرشه تیرۆریستییه‌كان له‌و ناوچانه دابنێن.
سه‌ید ئیبراهیم سه‌ید مسته‌فا ئاغا، سه‌رۆكی گشتیی هۆزی كاكه‌یی له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: "ئێمه وه‌ك سه‌رۆك هۆزی كاكه‌یی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و تیره و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان و ده‌سته ئه‌كادیمی و فێركارییه‌كانی كاكه‌ییه‌كان له كه‌ركووك، دیاله و نه‌ینه‌وا به توندی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ئیدانه ده‌كه‌ین، كه له هه‌ندێك ناوچه پێكهاته‌ی كاكه‌یی له‌به‌ر چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی و به‌رگری له هه‌ندێك ناوچه ده‌كه‌نه ئامانج".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له ساڵی 2003ـه‌وه تا ئێستا زیاتر له 300 كه‌س له سه‌رجه‌م ناوچه كاكه‌یی نشینه‌كان به‌هۆی هێرشی تیرۆریستییه‌وه بوونه‌ته قوربانی، وێڕای سووتاندنی به‌ربوم و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له‌و ناوچانه، كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گوندنشینان ده‌ستبه‌رداری هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی بژێویان بن و گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و ده‌ست له خاك و كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵه‌كانیان هه‌ڵگرن، ئه‌مه زێده‌باری درێژكراوه‌ی رووداوه‌كانی ساڵی 2014 كه به‌هۆی داگیركردنی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی كاكه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، كۆڕه‌وی به‌كۆمه‌ڵ و كۆچپێكردنی به‌زۆر به كاكه‌ییه‌كان له‌و ناوچانه كرا و تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامن، به تایبه‌ت له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و پێشتریش ته‌قاندنه‌وه‌ی گوندی وه‌رده‌ك له ساڵی 2009".
سه‌رۆكی گشتیی هۆزی كاكه‌ییه‌كان له عێراق داوای له سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كرد، "راسته‌وخۆ بێنه سه‌ر خه‌ت و ئاسایشی ناوچه كاكه‌ییه‌كان له پارێزگاكانی دیاله، كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا بپارێزن و سه‌قامگیرییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".
هه‌روه‌ك داواشی له سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی عێراق كرد، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ناوچه كاكه‌ییه‌كان، پشتگیری‌یان بكه‌ن.
H.B
