مێسی له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دوورخرایه‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ش هاوشانی لیۆ به‌شداریی له مه‌شقه‌كان نه‌كرد

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی هاوشانی ئانتوان گریزمان به‌شدارییان له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان نه‌كردووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له لالیگا شكستیان به مایۆركا هێنا، ئه‌مرۆ به‌بێ پشوودان گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێسی و گریزمان بوو له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی بارسێلۆنا پێشنیازی بۆ ئه‌و دوو یاریزانه كردووه له هۆڵی وه‌رزشی راهێنان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشی بوو بۆ هانده‌رانی بارسێلۆنا به‌شداریكردنی دی یۆنگ بوو له راهێنانه‌كان، به‌وپێیه‌ی له یاری شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر مایۆركا تووشی پێكانێكی سووك بوو.
