وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: پێویستە هاوپەیمانە کوردەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بپارێزرێن

جان نويل بارو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت: پێویستە هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا پارێزراو بن و بە مافەکانیان بگەن.

چوارشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، جان نويل بارو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا  دەڵێت: پێویستە هاوپەیمانە کوردەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بپارێزرێن و بە مافەکانیان بگەن، دەشڵێت: هاوپەیمانە کوردەکانمان هێزێکی سەرەکی بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش. 

جان نويل بارو ڕایدەگەیەنێت: کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی سووریا لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەب و تورک و ڕۆژئاواییەکان لە کانوونی دووەم ڕێک دەخەین، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاشکرای کردووە، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا پێویستە مەرجداربێت بەپێی پابەندییە سیاسی و ئەمنییەکان.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت: مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا لەسەر بنەمای گوتەکان نابێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای کردارەکان بێت.