ترەمپ بە شێوازێکی نوێی قژییەوە دەردەکەوێت

سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م جاره، به‌ده‌ر له كاره سیاسییه‌كانی، به‌هۆی شێوازی تاشینی قژییه‌وه، جارێكی دیكه سه‌رنجی مێدیاكانی به لای خۆیدا ڕ‌اكێشا؛ هاوكات له شێوازی قژی، له لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و هانده‌ران و ڕه‌خنه‌گرانییه‌وه كاردانه‌وه‌ی دروست كرد.
چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به شێوازێكی نوێ ده‌ركه‌وت و قژی بڕیوه و كورتی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی قژی دۆناڵد ترەمپ، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاو كراوه‌ته‌وه، بووه مایه‌ی سه‌رنجی مێدیا و هه‌واداران و ڕه‌خنه‌گرانی و هه‌ندێك پێیان وایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێوازه‌ی قژی، له ئه‌نجامی له‌سه‌رنانی كڵاوهكهیهتی كه له سه‌ری نووسرابوو "ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌كه"، كه ئه‌مه‌ش تێكه‌ڵه‌یه‌كه له سه‌رسامی و نوكته.
یه‌كێك له كۆمێنت بۆ ترەمپ نووسیویه‌تی: "ترەمپ به كه‌چه‌ڵی ده‌ركه‌وت، ئه‌مه ده‌بێته هه‌نگاوێكی بوێرانه له مێژووی سیاسی‌دا." یه‌كێكی دیكه بۆی نووسیوه: "چیان به قژی كردووه؟"
ترەمپ له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت به ناو خه‌ڵكدا ده‌ڕوان و له هه‌ندێكیان نزیك ده‌بێته‌وه و سڵاویان لێ ده‌كات و پرسیاریان لێ ده‌كات له باره‌ی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و پێیان ده‌ڵێت: "ئێوه هه‌مووتان كۆماریین؟"