سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی به‌ریتانیا مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشیان تاوتوێكرد
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌مه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ستێفن هيكى، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه جه‌يمس سۆرنتۆن كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته‌كانى بڵابوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ كاريگه‌رييه‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا له‌سه‌ر عێراق، هه‌رێمى كوردستان و جيهان و چۆنيه‌تيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان تاوتوێ كران.
ده‌ستبه‌كاربوون و به‌رنامه‌ى كار و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى تازه‌ى فيدراڵى عێراق به سه‌رۆكايه‌تيى مسته‌فا كازمى و كێشه و قه‌يران و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌وڵ و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعشيان خسته به‌ر باس كه ماوه‌يه‌كه جموجووڵه‌كانى له چه‌ندين ناوچه‌ى عێراق په‌ره‌ى سه‌ندووه و هاووڵاتيان و هێزه‌كانى عێراق به ئامانج ده‌گرن، له‌مباره‌يه‌وه داكۆكى له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق كرايه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنيان، ديالۆگى ستراتيژى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، باس كران.
