هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی قامشلۆ له كه‌نه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و چاره‌نووسی كوڕێكیشی نادیاره
له ئاكامی نقومبوونی گه‌مییه‌ك له ده‌ریاچه‌ی "وینیبیگ"
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی نقومبوونی گه‌مییه‌ك له ده‌ریاچه‌ی "وینیبیگ" (91 كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری وینیبیگ) كه‌نه‌دا دووره، هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا و كوڕه‌كه‌شی چاره‌نووسی نادیاره.
كه‌ناڵی (CBC)ی كه‌نه‌دا بڵاویكرده‌وه، پۆلیس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له شاهێدحاڵێكه‌وه پێ گه‌یشتووه و كاتژمێر (04:30)ی به‌ره‌به‌یان به كاتی كه‌نه‌دا، تیمه‌كانی پۆلیس روویانكردووه‌ته ده‌ریاچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فریای ئه‌و هاووڵاتیانه بكه‌ون، كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ریاچه‌كه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دڵخواز په‌هڵه‌وی، كه كه‌سێكی نزیكه له ماڵباتی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا بوونه‌ته قوربانی، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، كه‌سێكه به ناوی حهمزهعهلی، كه ته‌مه‌نی زیاتر له (70) ساڵه و كوڕه‌كه‌شی به ناوی "نوور" ته‌مه‌نی (40) ساڵه ژێر ئاو كه‌وتووه و تا ئێستا چاره‌نووسی نه‌زانراوه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به دوای سۆراغیدا ده‌گه‌ڕێن.
روونیشیكرده‌وه، "نوور عه‌لی" سه‌رۆكی ره‌وه‌ندی كورد بووه له شاری مانیتوبای كه‌نه‌دا.

