ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له پزیشكه ده‌رمانسازه‌كه كرد ده‌ستگیركرا
"تۆمه‌تباره‌كه رووبه‌ڕووی یاسای كرایه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سی راگه‌یاند، كه له شه‌قامی 40 مه‌تری ته‌قه‌ی له پزیشكێكی ده‌رمانساز كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له په‌یجی تایبه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، "ئەو کەسەی لە باڵاخانەی پزیشکان لە شەقامی 40 مەتری تەقەی لە پزیشکە دەرمانسازەکە کرد، دەستگیر کرا".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "تیمەکانی پۆلیسی هەولێر پاش گەڕان و پشکنینی زیاتر لە 7 گەڕەکی گەورەی شاری هەولێر، کە گومان دەکرا تۆمەتبارەکە خۆی لەو گەڕەکانە حەشار دابێت، ئەمڕۆ رێکەوتی 14/6/2020 تۆمەتبار بە ناوی (ك.ھ.ع) بەپێی ماددە (405) بڕگەی (31) لە یاسای سزادان، بەند کرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە".
H.B