بڕیارێكی نوێ لە پەروەردەی گشتی ھەولێرەوە

خولەكان رادەگیرێن

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر لە بڕیارێكی نوێدا و بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا سەرجەم خولەكانی بەھێزكردن و فێربوونی زمان رابگیرێن.

لە نووسراوێكی فەرمی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنوورەكەی كردووە تێیدا ھاتووە: "لەپێناو پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بڕیاردرا بە راگرتنی سەرجەم خولەكانی (بەھێزكردن - فێربوونی زمانی ئینگلیزی) كە لەلایەن پەیمانگاكانی فێركردنی پیشەیی ئەھلی و پەیمانگە و قوتابخانە حكومییەكان دەكرێنەوە، بەپێچەوانەوە رووبەرووی رێكاری یاسایی دەبنەوە".