دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەکات
ئامادەنیە جارێکی دیکە سەیری یارییەکان بکاتەوە
دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت ئامادەنیە جارێکی دیکە سەیری یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکاتەوە.
دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە کاتی گوتنەوەی سروودی نیشتمانی لە وەستان یاخود سەرچۆک دانیشتن سەربەست کرد، کاردانەوەی توندی سەرۆکی وڵاتەکەیانی لێکەوتەوە و لە تویتێکدا ترەمپ دەڵێت '' من چیدیکە ئامادەنیم سەیریان بکەمەوە ''، مەبەست لە تویتەکەی سەرۆکی ئەمریکا وەکو کاردانەوەیەکە بەرامبەر ئەو بریارەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ولاتەکەیان.
دوای کوشتنی جۆرج فلۆید یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەمریکا رایانگەیاندووە لەمەدوا ناچار نین لە پێوە سرودی نیشتیمانی بڵێنەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە لەمەدوا لەسەر چۆک دادەنیشن و سرودەکە دەڵێنەوە، مەبەست لەم کارەشەیان دژایەتی کردنی رەگەز پەرستیە و دواتریش فێدراسیۆنی تۆپی ئەمریکا یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان سەربەست کرد لە شێوازی گوتنەوەی سرودی نیشتیمانی.