چارەنوسی کارڤاخال بۆ یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا یەکلایی کرایەوە

پێکانەکەی سوکە و کێشەی نیە

دانی کارڤاخال، بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا دەکات.

بەرگریکارەکەی مێرنگی لە کۆتا خولەکەکانی یاریی یانەکەی بەرامبەر ئیبار بە هۆی هەست کردن بە ئازار لە پاژنەی قاچی راستیدا لەلایەن زینەدین زیدانی راهێنەرە لە تایمی دووەمدا یاریی پێنەکرا و لە شوێنی ئەو مێندی فەڕەنسی بەشداری یارییەکەی کرد، بەڵام دوای یارییەکە رادیۆ کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووە کارڤاخال تەنها لەبەر ئەوە گۆرانکاری پێکراوە بۆ ئەوەی پێکانەکەی قورس نەبێت، بۆیە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی نابێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە کە بێجگە لە کارڤاخال، رامۆس و هازاردیش پێکانێکی سوکیان هەبووە، بەڵام ئەوانیش هیچ کێشەیەکیان نابێت و بۆ یاریی داهاتوو ئامادە دەبن.