شەش یاریزان بە ناچاری ریزەکانی یانەی چێڵسی جێدێڵن
دەکرێنە قوربانی چەند یاریزانێکی دیکە
فرانکک لامپارد، بەرێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی یاناکەیدا بۆ وەرزی داهاتوو بکات و بۆ ئەم مەبەشتەش شەش یاریزانی یانەکەی دەکاتە قوربانی.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان، کارگێری بلوز ناوی شەش یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتن و یاریزانەکانیش تیمۆ باکایۆکۆ، ئێمێرسۆن پالمێری، زاپاکۆستا، درینگ واتەر، نیتچی باتشوایی و هەروەها ڤیکتۆر مۆزس. یانە لەندەنیەکە دەیەوێت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە بودجەی پێویستی دەست بکەوێت بۆ کڕینی چەند یاریزانێکی نوێ.
یانەکەی لەندەنی پایتەخت دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تیمۆ ڤیرنەر گۆڵکاری ئەڵمانی لە یانەی لایپزیگ و هەروەها کای هاڤێرتز هێرشبەری لاوی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی بۆ یانەکەیان بگوازنەوە.