ڤیدیۆکانی کوردستان24 پڕ بینەرترینن

بە کەمتر لە مانگێک، تەنیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی کوردستان24، ڤیدیۆکانی کەناڵەکە زیاتر لە 354 ملیۆن بینەریان هەبووە.
پابەندی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 بە بنەماکانی کاری میدیایی، وای کردووە وەرگران لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکان و دڵنیابوونەوە لە هەواڵی ساختە و ڕاست، پشت بە سایت و سۆشیاڵ مێدیای کوردستان24 ببەستن.
بە کەمتر لە مانگێک، تەنیا لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک ڤیدیۆکانی کەناڵەکە زیاتر لە 354 ملیۆن بینەریان هەبووە، هەروەها لە چەند مانگی ڕابردوودا کوردستان24، لە ڕووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرژمێری گشتیی دانیشووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا وەکوو میدیایەک لە ڕیزبەندی پێشەوەی میدیاکان بووە و ڤیدیۆی ڕاستەوخۆکانیشی بە ملیۆنان بینەریان هەبووە.