تووشبوونی یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاری عێراقی به كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا
K24 - بەغدا
نووسینگه‌ی رایگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تووشبوونی یه‌كه‌م ژنه په‌رله‌مانتاری به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیی نووسینگهكهدا هاتووه، په‌رله‌مانتار مه‌حاسن حه‌مدوون ده‌لی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌غداوه بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا، پشكنینی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره ته‌ندروستی جێگیره، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام له پارێزگای نه‌ینه‌وا له ژێر چاودێری پزیشكدا كه‌ره‌نتین كراوه.