هۆشدارییەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
باس لە دۆخی ئەمنی عێراق دەکات
K24- هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هۆشداریی لەبارەی زیادبوونی هێرشە تیرۆرستییەکان لە عێراق و بە تایبەت لە ناوچەکانی ماددەی 140 دەدات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخەکە دەڵێت، وه‌ك چه‌ندين جار پێشتريش هۆشداريمان له ترسناكيى دۆخه‌كه داوه، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌واميى ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌كات.
ئەم هۆشدارییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، دوو شەو لەمەوبەر، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندێکی کاکەییەکان لە خانەقین، بەهۆیەوە حەوت هاووڵاتی شەهید بوون و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
دەقی راگەیەندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی:
دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونى به‌رده‌وامى هێرشه تيرۆرستييه‌كان له عێراق، به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور دۆخێكى زۆر مه‌ترسيدار و ئاڵۆزى بۆ دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه له ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان هێناوه‌ته ئاراوه كه ماوه‌يه‌كى درێژه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ڕفاندن و ده‌ركردنيان له‌سه‌ره و ئه‌م دواييانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه كشتوكاڵييه‌كانيان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه ده‌كرێنه ئامانجى هێرشى دڕندانه‌ى تيرۆرستى و شه‌هيد ده‌كرێن.
وه‌ك چه‌ندين جار پێشتريش هۆشداريمان له ترسناكيى دۆخه‌كه داوه، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌واميى ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌كات و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان و پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچانه، ميكانيزمێكى كاراترى هه‌ماهه‌نگيى حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان و هاوكاريى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان و به‌رده‌واميى پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش پێويسته، چونكه تيرۆرستان بۆشاييى ئه‌منيى ئه‌و ناوچانه‌يان قۆستووه‌ته‌وه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانى ده‌خاته گه‌ڕ.
دوايين هێرشى تيرۆرستى بۆ سه‌ر دوو دێى كاكه‌يى له ناوچه‌ى خانه‌قين كه له ئه‌نجامدا ژماره‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون، نموونه‌يه‌كى به‌رچاوى په‌ره‌سه‌ندنى ترسناكى و ئاڵۆزيى دۆخه‌كه‌ن كه ده‌بێ هه‌نگاوى خێرا بۆ ڕێگرى له دووباره‌بوونه‌وه‌يان بگيرێته به‌ر. وێڕاى به توندى سه‌ركۆنه‌كردنى ئه‌و تاوانكارييه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن دڵنه‌وايى و سه‌بوورييان بداته‌وه و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
15/6/2020