فەرمی: ئۆسپینا بەشداری فاینەڵی جامی ئیتاڵیا ناکات
بە هۆی پێکان
بە شێوەیەکی فەرمی دەیڤید ئۆسپینا گۆڵپاریزی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەشداری فاینەڵی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر یۆڤێنتۆس ناکات.
ماڵپەری فەرمی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دەیڤید ئۆسپینا لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر ئینتەر میلان لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی ولاتەکەیان تووشی پێکان بووە و دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە ماوەیەک دادەبڕێت و بەم هۆیەوە بەشداری یاریی داهاتوو یانەکەیان بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە فاینەلی جامەکە ناکات و لە شوێنی ئەو ئالێکس مێرت پارێزگاری لە تۆری گۆڵی یانەکەیان دەکات.
ناپۆلی بریارە حەڤدەی ئەم مانگە پێش دەست پێکردنەوەی یارییەکانی سێریائەی، لە یاریگەی ئۆڵمپیکۆی شاری رۆما لەسەر بەدەست هێنانی ناسناوی جامی ئیتاڵیا رووبەرووی یۆڤێنتۆس ببیتەوە.