فەرمی: چاڵاکیەکانی تۆپی پێ دووبارە لە چین دواخرانەوە

بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بە هۆی بڵاوبونەوەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فەرمی سەرجەم چاڵاکیەکانی تۆپی پێ لە پەکین پایتەختی چین هەڵپەسێردران.

دوای ئاسایی بونەوەی دۆخی ژیان لە وڵاتی چین بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خولەکان و چاڵاکیە وەرزشیەکانیش لەم وڵاتە دەستیان پێکردەوە، بەڵام شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسانی ئەم وڵاتەی ناچار کرد جارێکی دیکە چاڵاکیەکان دوابخەن.

ئەمڕۆ ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ چین لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە بە هۆی ئەو شەپۆلە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەم هۆیەوە شەست کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوونە، بریاریانداوە کە سەرجەم چاڵاکیەکان تاوەکو کاتێکی نادیار دوابخەنەوە.