جۆرجییەکان لە هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا ناڕازین

خۆپیشاندانی جۆرجییەکان لە دژی هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەورووپا (وێنە: AA)
خۆپیشاندانی جۆرجییەکان لە دژی هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەورووپا (وێنە: AA)

لە جۆرجیا لایەنگرانی بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا لە خۆپیشاندان بەردەوامن.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 21-12-2024، بە ھەزاران کەس لە شاری تبلیسی پایتەختی جۆرجیا، خۆپیشاندانیان کرد و لە میانیدا، ناڕەزایەتییان  لەھەمبەر بڕیارێکی حکوومەت دەربڕی، سەبارەت بە ھەڵپەساردنی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا.

ماوەی 25 ڕۆژە لە جۆرجیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامە، ئەوەش داوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، ئیراکڵی کوباخیدزە، ھەڵپەساردنی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامبوونی جۆرجیای لە یەکێتیی ئەورووپا تا 28ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2028، ڕاگەیاند.

بە ھەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی تبلیس و لە میانیدا، داوایان لە حکوومەت کرد کە لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە، ھەروەھا داواشیان لێ کرد کە پاڵپشتی لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامبوونی جۆرجیا لە یەکێتیی ئەورووپادا بکات.

خۆپیشاندەران لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان لە ناوەڕاستی تبلیسی گردبوونەوە و چەندین دروشمیان دژ بە حکوومەت گوتەوە.

ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران جلوبەرگی تایبەتیان بەو ناوچانە پۆشیبوو کە نوێنەرایەتییان دەکرد، ھەروەھا ژمارەیەکی دیکەشیان ئاڵای جۆرجیا و یەکێتیی ئەورووپایان بەرز کردەوە.

لەبەرانبەردا، سەرۆکی جۆرجیا، سالۆمێ زورابیشڤیلی، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئامادەیە بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەت، کۆ ببێتەوە."