له سلێمانی 12 شوێن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان داخران
قایمقامیه‌ت ناوی شوێنهكانیشی ئاشكرا كردووه
K24- سلێمانی:
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی (12) شوێنی داخست و سه‌رۆكی لیژنەکانیش هۆشیاری به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت: سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت بڕیاری دا (12) شوێنكاری سه‌رپێچیكار له شاری سلێمانی دابخات.
گوتشی: شوێنه‌كان پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له سه‌رپێچیكردن شوێنه‌كانی (گازینۆ و بلیاردی ئه‌ستێره، فرۆشگای قه‌ره‌داغ، پیتزای میلان، خوارده‌مه‌نی دڵی شار، فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری مه‌وله‌وی، گۆشتفرۆشی یاران، چێشتخانه‌ی هاوبیر، سهتاشخانهی جیهاد، فرۆشگاكانی محمه‌د و احمد و فڕنی نانی غوربه‌ت) له‌شاری سلێمانی داده‌خرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێیوسته شوێنه‌كانیش زیاتر پابه‌ندبن به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكاران له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
رونیشیكرده‌وه: له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قایمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپارد به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و دانانی مادده‌ی پاكردنه‌وه له هه‌مو شوێنه‌كان كراوه‌ته یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كانیش رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له (24) كاتژمیر له‌ئه‌ركدان و سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه.
H.B