له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكدا 7 سه‌ربازی عێراقی له خورماتوو كوژران و بریندار بوون
بۆمبه‌كه له كاتی ئه‌نجامدانی گه‌ڕێكی سه‌ربازی به فیرقه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێراوه ته‌قیوه‌ته‌وه
K24- خورماتوو:
له ئه‌نجامی ته‌قینی بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی سوپای عێراقدا له سنووری قه‌زای خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 3 سه‌ربازی عێراقی كوژران و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، بۆمبه‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی گه‌ڕێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزێكی فیرقه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای خورماتوو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 3 سه‌ربازی عێراقی كوژران و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له 2 رۆژ له هێرشێكی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراودا بۆ سه‌ر گونده‌كانی دارا و مێخاسی كوردانی كاكه‌یی له سنووری خانه‌قین، 6 هاووڵاتی كاكه‌یی شه‌هید بوون و 6ی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و درووستبوونی بۆشایی ئه‌منی، رۆژانه‌ی هێرشی چه‌كداری و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێن و به‌رده‌وام خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
H.B