خالید عەباس: ئەم هەفتەیە بەغدا پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ڕەوانە دەکات

بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بڕیاڕە ئەو هەفتەیە، بەغدا بڕی دوو ملیار دینار شایستەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک بنیرێت.
یەکشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: 9 هەزار فەرمانبەریان هەبووە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە شایستەیان دوو ملیار دینارە، بڕیارە ئەو هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی فیدراڵ بۆ پارێزگای دهۆک بنیردرێت، دەڵێت: ئەگەر پارەکە بگات، ئێمە پێویستمان بە 10 ڕۆژ هەیە بۆ ئەوەی چەکیان بۆ ئامادە بکەین و بەسەر 10 بانکدا دابەشی بکەین تاکوو بە کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بدرێت.