راگه‌یه‌ندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه
كۆی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا چاك بوونه‌ته‌وه ژماره‌یان بوو به 326 كه‌س
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 13 تووشبووی كۆرۆنای له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "به هاوڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، (۱3) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئه‌و 13 تووشبووه كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كان نێگه‌تیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تا ئێستا كۆی ئه‌وتووشبووانه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان بوو به 316 كه‌س.
H.B