پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی وه‌كیلی میری ئێزدیان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی میر كامیران خه‌یری سه‌عدی به‌گ، وه‌كیلی میری ئێزدییان بۆ كاروباری ئایینی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میر کامیران خەیری سەعید بەگ وەکیلی میری ئێزدییان بۆ کاروباری ئایینیم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و بەتایبەتی لە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان و گشت خوشك و برایانی ئێزیدی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە دۆستانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/6/15

H.B

میر كامیران خه‌یری سه‌عدی به‌گ، وه‌كیلی میری ئێزدییان بۆ كاروباری ئایینی
میر كامیران خه‌یری سه‌عدی به‌گ، وه‌كیلی میری ئێزدییان بۆ كاروباری ئایینی