دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان ده‌ركرد
له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی جیاكاری ده‌كات
K24 – مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و یاسا فیدراڵی-یه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی جیاكاری ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك خاوه‌نی كاره‌كان بۆیان هه‌بوو كاركردنی هاوڕه‌گه‌زخواز و ترانسجێنده‌ره‌كان (گۆڕینی ره‌گه‌ز) ره‌تكه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن بی سی نیوز ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ پارێزه‌رانی مافی هاوڕه‌گه‌ز و ترانسجێنده‌ره‌كان (ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زی خۆیان له مێ وه ده‌گۆڕن بۆ نێر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه). ده‌شڵێت: "سه‌ركه‌وتنێكی له‌ناكاو و سه‌رسوڕهێنه‌ری دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكایه.
دادگاكه به ده‌نگی 6 به‌ڵێ به 3 نه‌خێر توانی ده‌ستكاری بڕگه‌ی حه‌وت له یاسای مافی مه‌ده‌نی ساڵی 1964 بكات و به بڕگه‌یه‌كی نا عادیلانه‌ی وه‌سفكرد. به‌پێی بڕگه‌كه خاوه‌نی كارگه و بزنس و كار‌گه‌كان بۆیان هه‌یه به‌هۆی جیاكاری ره‌گه‌زییه‌وه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن، واته ده‌توانن كاری هاوڕه‌گه‌ز و ترانسجێنده‌ره‌كان ره‌تكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه یه‌ك له‌و دادوه‌رانه‌ی رازی بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه دادوه‌ر نیل گۆرسۆچ بوو، كه یه‌كه‌مین دادوه‌ره له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه دامه‌زرێنرا.
جگه له نیل گۆرسۆچ، سه‌رۆكی دادگا جۆن رویرتس و چوار ئه‌ندامی تری دادگا كه لیبرالن، ده‌نگیان له‌سه‌ردا.
پێشتر له‌لایه‌ن چالاكوانانی مه‌ده‌نی و دیموكراته‌كانه‌وه زۆر هه‌وڵدرا ئه‌م بڕگه‌یه بگۆڕدرێت له‌یاسای مه‌ده‌نی كه له 1964ه‌وه كاریپێده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی رازینه‌بوونی كۆمارییه‌كان و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دادگاوه ره‌تده‌كرایه‌وه.
پێشتر 21 ویلایه‌ت به‌پێی یاسای ویلایه‌ته‌كانیان، خاوه‌نی كاره‌كانیان بۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی ره‌فتار بكه‌ن. 7 ویلایه‌تیش چاوپۆشیان هه‌بوو ته‌نیا له سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی. به‌ڵام به‌ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای باڵا هه‌موو یاسای ویلایه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و كاریگه‌ری نامێنێت.
سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كان ئه‌م كاره‌ی دادگا به هه‌نگاوێكی گه‌وره داده‌نێن. له‌نێویاندا دوابه‌دوای بڕیاره‌كه نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی هاوڕه‌گه‌ز و ترانسجێنده‌ره‌كان و دیموكراتییه و بنه‌مایه بۆ به‌های بنه‌ڕه‌تی یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها جو بایدن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020 وتی: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه له‌به‌رده‌م ئێمه و وڵاته‌كه‌دا".
هه‌رچی كۆمارییه‌كانه تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دادگای باڵای ئه‌مریكا نه‌بووه، هه‌رچه‌نده به تێكڕا كۆمارییه‌كان دژی هه‌موو كارێكی هاوڕه‌گه‌ز و ترانسجێنده‌ر بوون.