ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە

زیاترین خێرایی لەناو تونێلی پیرمام دیار دەكرێت و كامێرا دادەنرێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە لەناو تونێلی پیرمام كامێرای چاودێری خێرایی دانراوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ئاشكرای كرد: "سەرجەم شوفێران دەکەینەوە، لەناو تونێلی پیرمام کامێرای چاودێری خێرایی دانراوە، و لە ئەمڕۆوە دەکەوێتە کارەوە".

روونكراوەتەوە: "زیاترین خێرایی رێگاپێدراویش لەناو تونێلەکە ( 70)کم ە لە کاتژمێرێک، بۆیە بۆ پاراستنی خۆتان و کەسانی تر لە سنووری ئەم خێراییە لێخوڕین بکەن".