تورکیا..لە ئەنجامی تەقینەوەیەک 17 کەس بوونە قوربانی
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی لە پارێزگای باڵکئەسیری تورکیا، 17 کەس بوونە قوربانی.
ئیسماعیل ئوستائۆغڵو، پارێزگاری باڵکئەسیر، بە ئاژانسی فەرمیی تورکیای ڕاگەیاند "تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی لە شارۆچکەی کارێسی ـی سەر بە پارێزگای باڵکئەسیر ڕووی داوە، لە ئەنجامدا 11 کەس مردن و پێنجیش دیکەش بریندار بوونە.
ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە دەورووبەری کارگەکەن، تا ئێستا زانیارییەکان ڕوون نین و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی قوربانییان زیاتر بێت.
تا ئێستاش هۆی تەقینەوەکە نازانرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.