سوپای ئیسرائیل لە ناوچەیەکی باشووری سووریا جێگیر دەبێت

هاوكات له‌گه‌ڵ گۆڕانه سیاسی و سه‌ربازییه خێراكانی سووریا، ئیسرائیل له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رقاڵی خۆجێگیركردنه له ناوچه‌ی به‌نداوی مه‌نته‌ڕه له قونه‌یتیره له باشووری سووریا.
سێشه‌ممه، 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل له ناوچه‌ی به‌نداوی مه‌نته‌ڕه له قونه‌یتیره له باشووری سووریا جێگیر بوونه و كامێرایان داناوه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل به قووڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تر چوونه‌ته ناو خاكی سووریا و له‌و شوێنانه‌ی لێی جێگیر بوونه، بازگه‌یان داناوه.
هه‌روه‌ها ڕوون كراوه‌ته‌وه، هاووڵاتییانی ناوچه‌كه ته‌نیا بۆیان هه‌یه به‌یانیان له كاتژمێر 8 تاوه‌كوو كاتژمێر 10 له ناوچه‌كه ده‌ربچن و گه‌ڕانه‌وه‌یشیان ده‌بێت له نێوان كاتژمێر سێ بۆ چواری دوای عه‌سر بێت.