ئاری ئەحمەد: سەدا 27ـی پرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێر جێبەجێ کراوە

ئاری ئەحمەد قادر
ئاری ئەحمەد قادر

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:هەزاران کرێکار بە سێ شەفت کار لەپرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێر دەکەن و تا ئێستا سەدا 27ـی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بەماڵپەری کوردستان 24ی ڕاگەیاند" تیمەکان بەشەو و ڕۆژ کار لە لەپرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێر دەکەن و تاکوو ئێستا سەدا27ـی کارەکان تەواوکراون، گوتیشی: لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو هەرچوار هێلی پرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێر دەکەونەکار.

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ئاشکرای کرد،  پرۆژەکە لەچوار هێلی سەرەکی پێکدێت و بەتەواوبوونی کێشەی بێئاوی تا 30ساڵ لەهەولێر نامێنێت.

لەهەشتی ئەیلوولی 2024 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاری خێرایی ئاوی هەولێری دانا ، ئەم پرۆژەیە بەیەکێک لەپرۆژە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم دادەندرێت.