پۆلیسی هەڵەبجە زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێ بڵاودەکاتەوە

زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

K24- هەڵەبجە:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێک لەبارەی تەقینی گوللە تۆپێک ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو کاتژمێر 9ی شەو، لە خانەباخێک لە دەشتی حەمەوخان لە ئەنجامی دەستکاریکردنی گوللە تۆپێک، دووکەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، یەکێکیان بە ناوی (س.ع.ر)تەمەن 42ساڵ و پێشمەرگەبووە و دانیشتوی هەڵەبجە-سەرا بووە، هەروەها ئەوی دیکەیان، (م.ص.ا)تەمەن29 ساڵ بووە و پیشەی باخەوانبووە، لە کانی قولکەن دانیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش و تیمی تەقینەوە بۆ شوێنی رووداوەکە، هەردوو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری پارێزگای هەڵەبجه کران و سەرجەم بەڵگەکان لەشوینی رووداوەکە کۆکرانەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا.