نیوزلەندا باڵیۆزخانەکەی لە عێراق دادەخات

دەیگوازێتەوە پایتەختی وڵاتێکی دیکە

K24 - هەولێر

نیوزلەندا بڕیاری دا باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق دابخات و کاروبارەکانی پەیوەست بە عێراق لە باڵیۆزخانەکەی لە ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات رابپەڕێنێت.

بەپێی میدیاکانی نیوزلەندا، لە مانگی داهاتووەوە باڵیۆزخانەی نیوزلەندا لە بەغدا بەیەکجاری دادەخرێت.

وینستون پیتەرز، وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوتووە "بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکە، بەهیچ جۆرێک گۆڕانکاری نییە لە گرنگیدانی نیوزلەندا بە پەیوەندیی لەگەڵ عێراق".

باڵیۆزخانەی نیوزلەندا لە ساڵی 2015 لە بەغدا کراوەتەوە وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی رێگری لە تیرۆر لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.

لەگەڵ کشانەوەی بەشێکی زۆری هێزەکانی نیوزلەندا لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بەگوتەی پیتەرز "هیچ پێویستمان بە باڵیۆزخانە لە بەغدا نەما".

پیتەرز، جەختی کردەوە لەوەی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی دژی داعش، ئەمەش لەرێگەی ئەرکە سەربازییە سنووردارەکانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و پارەدارکردن بۆ سەقامگیربوونی عێراق دەکات.