کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیەنرا

کەشوهەوا
کەشوهەوا

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ لــــە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-12-2024 "ئاسمان ساماڵ دەبێت تەنها  لە ناوچەکانی سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ."

پێشبینیش دەکرێت، کەشی سبەینێ پێنجشەممە، 26-12-2024 "ئاسمان نیمچە هەور بێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو." 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 17  پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى

سۆران: 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى