فڕۆکەیەکی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە لە کازاخستان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە لە کازاخستان کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە لە کازاخستان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری مەدەنی سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان لە کازاخستان کەوتە خوارەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-12-2024، فڕۆکەیەکی مەدەنیی گەشتیاریی ئازەربایجان لە کازاخستان و بە دیاریکراوی لە نزیک پارێزگای ئاکتاو کەوتە خوارەوە. 

بەگوێرەی زانیاری بەرپرسانی کازاخستان، فڕۆکەکە لە باکوەوە بەرەو گرۆزنی ڕووسیا بەڕێ کەوتووە، بەڵام لە نزیک ئاکتاو کەوتووەتە خوارەوە. 

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فرۆکەکە بەهۆی تەمومژەوە لە ڕێڕەوەکەی دەرچووە، 72 سەرنشینی تێدا بووە و تاوەکوو ئێستا شەشیان ڕزگار کراون.