وەزیری تەندروستی: کۆرۆنا لە قۆناغی بڵاوبوونەوەدایە

دەبێت هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن

K24- هەولێر:

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی واژۆکردنی یاداشتنامەیەک لەگەڵ رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەشێک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخییان خراپە.

راشیگەیاند، زیاتر لە 104 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کراوە و حکومەت بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییەکان.

هۆشداریشیدا، ئێستا کۆرۆنا لە قۆناغی بڵاوبوونەوەیە و دەبێت هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.

لەبارەی ناڕەزایی کارمەندانی تەندروستی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، داوامانکردووە لە وەزارەتی دارایی مووچەی کارمەندان دابین بکرێت و داواکانیان پێداویستییەکی گرنگە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە، یەکەم وەزارەت، وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.