ریزبه‌ندی نوێی سه‌قامگیرترین وڵاتانی جیهان بڵاوكرایه‌وه
عێراق ئه‌مجاره‌یان دوای یه‌مه‌نیش كه‌وتووه.. له كوێی ئه‌و لیسته‌دایه؟
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نوێترین پۆلێنكاری دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ئۆف هیومانیتی، كه تایبه‌ته به پۆلێنكردنی سه‌قامگیری وڵاتان، وڵاتی ئایسلاند ئارامترین و سه‌قامگیرترین وڵاتی جیهانه.
به گوێره‌ی ریزبه‌ندی نوێی دامه‌زراوه‌كه بۆ ساڵی 2020، وڵاتی ئایسلاند ئارامترینه، له دوای ئه‌ویش نیوزیلاند دێت، له ریزبه‌ندی سێیه‌میش پۆرتوگاله، دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له نه‌مسا/ ئۆستریا و دانیمارك، له ریزبه‌ندی چواره‌م و پێنجه‌م دێن.
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرتی 2020ی دامه‌زراوه‌كه، ناسه‌قامگیرترین وڵاتی جیهان، ئه‌فغانستانه، دوای ئه‌ویش سووریا دووه‌مه، عێراقیش له ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت له رووی نائارامی و سهقامگیریییهوه، به جۆرێك وڵاتانی یه‌مه‌ن و باشووری سوودانیش له پێش عێراقن.