یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت

ماراسۆنەكە لەژێر دروشمی هەناسەیەکی پاک و ڕاکردنێکی تەندروستە

ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر

بە بەشداریی سەدان ڕاکەری نێوخۆی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت، ماراسۆنەكە بەهۆکاری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە كاتی خۆی نەكرا بۆ هەینی داهاتوو 27ـی ئەم مانگە دواخرا.

یازدەیەمین ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دەکرێت هەولێر ئەنجامدەدا، مەبەست لە ڕاکردنەکە هۆشیاری هاوڵاتیانە بۆ پاک ڕاگرکەری نێوخۆی و بیانی لە هەولێر دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی داهاتوو كاتژمێر 09:00ـی سەرلەبەیانی لە بەردەم پاركی سامی عەبدولرەحمان، ماراسۆنی 21 كیلۆمەتری، لەژێر دروشمی هەناسەیەکی پاک، ڕاکردنێکی تەندروست، ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوە دەبات، مەبەست لە ڕاکردنەکە هۆشیاری هاوڵاتیانە بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر، ئەمەش لە كاتێكدایە ساڵانە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەبەشداری هەزاران ڕاکەری نێوخۆی و بیانی لە هەولێر دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ماڕاسۆنەکە ئەنجام نەدرا.

سەرۆكی ر ێكخراوەكە چی دەڵێت؟

عەبدولستار یوونس سەرۆکی ڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند رۆژانە دەیان وەرزشوان و ئارەزوومەند و پاڵەوانانی عێراق لە هەموو شارەکانەوە ناوی خۆیان بۆ ئەو ماراسۆنە تۆمار دەكەن، دەشڵێت: پێشبینی دەكەم لە ماراسۆنەكەی ئەمجارە ژمارەیەكی زۆر لە كچان و خانمان ركابەرییەكی سەرسەختی مێدالیایەكان بكەن. 

عەبدولستار یوونس گوتیشی: کۆمەڵێک ڕاکەری بەهێز لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق، ئوردن و سووریا لەگەڵ ژمارەیەكی ئێجگار زۆری یاریزانانی نێوخۆیی بەشداریی تێدا دەکەن، براوەکانی یەکەم تا پێنجەم لەسەر ئاستی کوڕان و کچان خەڵاتی ماددی دەکرێن، خەڵاتی یەکەمی هەردوو ئاستەکە ٧٥٠ هەزار دینار وەردەگرێت، هەموو ئەو بەشداربووانەی ماوەكە تەواو دەکەن میدالیای تایبەت بە ڕاکردنەکە وەردەگرن، ڕاکردنەکە کراوەیە هەموان دەتوانن بەشداربن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن، سبەی پێنجشەممە دوایین رۆژە بۆ ناوتۆماركردن و وەرگرتنی درێس و کەلو پەلەکانی ڕاکردنەكە.

ئەمساڵ دەستپێكی ماراسۆنەكە گۆڕاوە

ماوەی ڕاکردنەکەی 21 كیلۆمەتر دەبێت، ئەمساڵ خاڵی دەسپێکی ڕاکردنەکە گۆڕاوە و لە شەقامی موسڵ نزیک پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەسپێدەکات و سێ جار سوڕانەوە بە دەوری پارکی سامی عەبدولرەحمان دەبێت و خاڵی کۆتایی ڕاکردنەکەیش لەسەر شەقامی 60 مەتری دەبێت بەرانبەر بە پەرلەمانی کوردستان، ئەمساڵ بەشێكی زۆر لە كۆنسوڵخانەكان و زۆربەی وڵاتان پاڵپشتی ڕاکردنەکە دەکەن و بە گروپی جۆراو جۆری بیانی بەشداری دەکەن.