به فه‌رمی، واده‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی لالیگا دیاریكرا
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابین له‌م واده‌یه خوله‌كه دوابخرێت
خافیێر تیباس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
له لێدوانێكی بۆ رادیۆی ئۆندا تیرۆی ئیسپانی خافیێر تیباس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی لالیگا رایگه‌یاند وه‌رزی 2020-2021ی لالیگا له 12ـی سێپتێمبه‌ری داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه ناكرێت، خوله‌كه له‌و واده‌یه زیاتر دوابخرێت، ده‌شڵێت: رێز له بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گرن به‌ڵام به‌م راده‌یه ترسێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی خوله‌كه ده‌ستپێنه‌كاته‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: ئێستا لالیگا به‌بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌باره‌ی ئه‌و هانده‌ره‌ی كه له یارییه‌كه‌ی مایۆركا بارسێلۆنا هاته نێو یاریگه ده‌ڵێت نازانم كه چۆن روویدا و خۆی گه‌یاندووه‌ته نێو یاریگه.