لە هەولێر گۆڕانكاری له پۆستی ژماره‌یه‌ك قایمقامدا کرا
پرۆسه‌كه به سه‌رپه‌رشتی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاڵوگۆڕی به هه‌ریه‌ك له قایمقامی قه‌زاكانی شه‌قڵاوه، ده‌شتی هه‌ولێر و خه‌بات كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه به سه‌رپه‌رشتی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئیبراهیم شێخه‌ڵڵا، قایمقامی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر له شوێنی جوان ره‌فیق، قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه ده‌ستبه‌كار بوو و جوان ره‌فیقیش وه‌ك قایمقامی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر له شوێنی ئیبراهیم شێخه‌ڵڵا ده‌ستبه‌كار بوو، هاوكات كوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای ره‌واندز وه‌ك قایمقامی قه‌زای خه‌بات ده‌ستبه‌كار بوو.
له‌م باره‌شه‌وه هێمن قادر رایگەیاند: "ئەو گۆڕانکاری و جیگۆڕکێیەی دەستمان پێیکردووە، بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانە بە روحیەت و ئەزموونێکی نوێ، لەهەفتەی رابردووش‌دا هەمان پرۆسەمان لە ناحییەکان دەست پێ‌کرد".
جێگری پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "دڵنییان هەر یەك لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان، لەڕووی یاسایی و کۆمەلایەتیەوە خاوەنی ئەزموونێکی چاك و توانایەكی زۆرن لەکارەکانییاندا و دەتوانن خزمەتی زۆری هاووڵاتیانی سنوورەکانیان بکەن، بۆیە ئەو جۆره گۆڕانکاریانەش لە قەزایەکهوه بۆ قەزایەك و لە ناحییەکەوە بۆ ناحیەیەکی دیکە، کارێکی ئیدارییە و مەبەست لێ گواستنەوەی ئەزموون و خزمەتکردنی زیاتر هاوولاتیانە".
H.B
.jpg)
