شاره‌زایه‌كی ستراتیژی: پێویسته په‌له بكرێت له واژۆكردنی رێكه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق
"ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هه‌بوایه ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی به پێشێلكاریه‌كانی توركیا و ئێرانی نه‌ده‌دا"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، شاره‌زای ستراتیژی عێراقی دووپاتی كرده‌وه، پێویسته عێراق په‌له بكات له واژۆكردنی رێكه‌وتنێكی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و گوتیشی: ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنێكی ستراتیژی كارا له نێوان به‌غدا و واشنتن هه‌بوایه، هیچ كامێك له توركیا، ئێران و وڵاتانی دیكه‌ش ئه‌و بوێریه‌یان نه‌ده‌بوو سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی "ئه‌خبارییه" جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت له پێناو پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق به په‌له رێكه‌وتنێك له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكادا واژۆ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هه‌بووایه، له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی خاك و ئاسمانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌جێ بۆ پارێزگاریكردن له رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق، رێگری له‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكاریانه‌ی ده‌كرد.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانی سوپای توركیا به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به ناوی "چنگی هه‌ڵۆ" له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیاش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی تورکیای لە به‌غدا بانگهێشت کرد و یاداشتێکی ناڕەزایی پێدا.
هه‌ر ئه‌مڕۆش تۆپخانه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌وروبه‌ری حاجی ئۆمه‌رانیان به چڕی تۆپباران كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و نیگه‌رانی له‌ناو گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه بڵاوبووه‌وه.
H.B