راگەیەندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هەولێره‌وه
تا ئێستا 354 تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاك بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 38 تووشبووی كۆرۆنای له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "به هاوڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، 38 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئه‌و 38 تووشبووه كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كان نێگه‌تیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تا ئێستا كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان بوو به 354 كه‌س.
H.B