لێژنه‌ی پشكنینی مادده وزه‌به‌خشه قهدهخهكراوهكان سه‌ردانی مه‌شقه‌كانی ریال مه‌دریدی كرد
لێژنه‌یه‌ك له فیفا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو پشكنینی بۆ یاریزانه‌كان كرد
لێژنه‌ی پشكنینی مادده وزه‌به‌خشه قهدهخهكراوهكان به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌ردانی مه‌شقه‌كانی ریال مه‌دریدی كرد.
ریال مه‌درید یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌شق و راهێنانی له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی ڤاڵدێبێباس كرد و له كاتی مه‌شقه‌كاندا تیمی پشكنینی مادده وزه‌به‌خشه‌كان له لالیگا سه‌ردانی له‌ناكاوی ئه‌م یانه‌یه‌ی كرد.
به‌رنامه‌ی ئالچێرینگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه چوار یاریزانی ریال مه‌درید پشكنینی مادده‌ی وزه‌به‌خشیان بۆ كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌یان ئاشكرا بكات.
له به‌رنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه یاریزانانی ریال مه‌درید به سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه‌كانیان تێپه‌ڕاندووه، كه له‌م یه‌كه‌ی راهێنانه‌دا گاریس به‌یڵ به شێوه‌یه‌كی سرووشتی مه‌شقه‌كانی كرد و بڕیاریشه دانی كارڤاخاڵ ئه‌مڕۆ بكهڕێتهوه راهێنانه‌كان.
.jpg)