سوپای ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی حوسییەکان دەکەوێتە ئامادەباشی

سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سوپای ئه‌و وڵاته ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر وه‌ڵامێكی حوسییه‌كان كردووه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان ڕایانگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل له ئاماده‌باشیدایه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر وه‌ڵامێكی حوسییه‌كان له به‌رانبه‌ر هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و حوده‌یده و چه‌ند وێستگه‌یه‌كی نه‌وت و وزه‌ی یه‌مه‌ن.
له لای خۆیه‌وه، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بیر له‌وه بكاته‌وه ده‌سته‌به‌رداری هه‌ڵوێستی پشتیوانی‌یان بن له غه‌ززه، خه‌یاڵ ده‌كات.
یه‌حیا سه‌ریع سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی تۆڵه و وه‌ڵامێكی توند بێت.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل شه‌ش هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر، بنكه‌ی ئاسمانی دێلمی و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان له بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان گوتوویانە، هێرشه‌كانی ئیسرائیل هاوكات بووه له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنی له لایه‌ن عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه‌یان.
عه‌بدولمه‌لیك حوسی له گوتاره‌كه‌یدا گوتوویه‌تی، ئیسرائیل دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ناتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاڵنگاریی حوسییه‌كان بكات. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كانیان له دژی ئیسرائیل به‌رده‌وام و كاریگه‌ره و هه‌رگیز ڕاناوه‌ستێت.
له لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌كان له ئیسرائیله‌وه ڕایانگه‌یاندووه، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا، وایكردووه، فڕۆكه‌خانه‌كه په‌ك بخات.
هه‌روه‌ها مێدیای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌لئه‌ڤیڤ له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
مێدیای ئیسرائیل ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌یان فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی به‌شدارییان له هێرشه ئاسمانییه‌كان كردووه، كه حه‌وت هێرش بۆ سه‌ر سه‌نعا و سێ هێرشیش بۆ سه‌ر حوده‌یده بووه و هێرشێكیش بۆ سه‌ر چه‌ند وێستگه‌یه‌كی وزه و نه‌وت بووه.