ته‌ندروستی سلێمانی داوای به‌هاناوه‌چوونی تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كات
دۆخی ته‌ندروستی 20 تووشبووی كۆرۆنا خراپه
K24- سلێمانی:
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی داوای هاوكاری له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌هانای نه‌خۆشه‌كانیانه‌وه بچن و ده‌شڵێت، دۆخی ته‌ندروستی 75 تووشبوو خراپه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر یاد نه‌قشه‌به‌ندی روو له چاكبووه‌كانی كۆرۆنا گوتی ی كۆرۆنا گوتی: "تکایە هاوکارمان بن لە بەخشینی پلازما بۆ رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکانمان".
ئاشكراشیكرد، 75 نه‌خۆش دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره و له‌و ژماره‌یه‌ش 20 تووشبوو له دۆخێكی خه‌راپدان.
له چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی داوای هاوكاری له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای تووشبووانه‌وه بچن و پلازمای خوێنیان پێ بده‌ن، تاوه‌كو ژیانیان له مردن رزگار بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وانه‌ی پلازمایان به‌خشیوه، به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
H.B