پارێزگاری سلێمانی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له نه‌خۆشی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه
دۆخی تەندروستیی ژمارەیەك لە هاونیشتمانیەکانتان لە مەترسیدایه
K24- سلێمانی:
له په‌یامێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له نه‌خۆشی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، به‌هانای تووشبووانی په‌تاكه‌وه بچن و پلازمای خوینیان پێ ببه‌خشن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی:
بۆ ئەو خۆشەویستانەی بە خۆشحاڵییەوە چاکبوونەتەوە..
ئازیزان..
دۆخی تەندروستیی ژمارەیەك لە هاونیشتمانیەکانتان، کەسوکار و ئازیزانتان، بەهۆی گیرۆدەبوونیان بە پەتای کۆرۆناوە، لە بارێکی مەترسیداردایه، ژیانیان پێویستی بە هەڵمەت و هەناسە و هەنگاوی ژیرانە، مەردانە، خۆنەویستانە و دڵسۆزانەی ئێوە هەیە، داواخوازین بەشداری بکەن لە بەخشینی پلازمای خوێن، بۆئەوەی بە ویژدانێکی ئاسودەوە بەشداری بکەن لە ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا.
پارێزگای سلێمانی جگە لەوەی بۆ مێژووی ئەم نیشتمانە ناوی بەڕێزتان (لە لیستی گەشی ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا) تۆماردەکات، ئامادەیە خەڵاتی هەرکەسێکیش بکات، کە دەستپێشخەریی لە بەخشینی پلازمای خوێندا دەکات.
ژیان چاوەڕێتانە..
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
16/6/2020
H.B