182 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژی 24 كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 182 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ بوونه‌ و 5 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

راگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 ژمارە (112)

  1. کەرەنتین: (48 هاووڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

1134 هاووڵاتی لە کەرەنتینن لە 36 شوێنی جیاواز (238 هەولێر)، (9 سلێمانی)، (887 دهۆك).

  1. پشکنین: (1970 پشکنینی نوێ)

(647 هەولێر)، (611 سلێمانی)، (466 دهۆك)، (136 گەرمیان)، (110 راپەڕین).

  1. تووشبوو: (182 تووشبووی نوێ)

(30 هەولێر، 107 سلێمانی، 4 گەرمیان، 41 راپەڕین)

  1. چاکبوون: (68 چاکبوون)

(38 هەولێر)

(21 گەرمیان)

(9 دهۆك)

  1. مردن: (5 مردن)

(5 سلێمانی)

ئاماری گشتی:

کەرەنتین 15163 هاوڵاتی، (14029 دەرچوو)

پشکنین 108001 (52156 هەولێر، 31634 سلێمانی، 23496 دهۆك، 715 هەلەبجە )

تووشبوون 2655 (718 هەولێر، 1754 سلێمانی، 135 دهۆك، 48 هەلەبجە )

چاکبوون 1104 (354 هەولێر،640 سلێمانی، 88 دهۆك، 22 هەلەبجە )

مانەوە لە نەخۆشخانە 1492 (357 هەولێر، 1062 سلێمانی، 47 دهۆك، 26 هەلەبجە )

مردن 59 (7 هەولێر، 52 سلێمانی)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیكه‌ داوا دەکەین، هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەره‌باڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (122)ـه‌وه‌ بکەن.

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

16ی حوزەیران 2020

H.B